٢ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٥٢
داخوازیی مەرجەعییەتی باڵای عێراق لە خۆپیشاندەران

نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەشداری کردن لە خۆپیشاندانی ئاشتی خوازانە مافی تەواوی خەڵکی عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی شەوی هەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق جەختی کرد له سەر پشتڕاست کردنەوەو پشتگری کردن لە داخوازیی چاکسازیانەی خۆپیشاندەران.

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە سەر پێویستیی کەڵکاژۆیی نەکردن لە ناوی مەرجەعییعت یان بەرز نەکردنەوەی وێنەی مەرجەعەکان لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکدا پێی داگرت.

بەییانەمەکەی نووسینگەی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق دوابەدوای ڕاگەیاندنی دەستگەلێکی خۆپیشاندەران لە بارەی بەرپاکرانی گردبوونەوە بۆ پشتگری کردن لە ھەڵوێستەکانی مەرجەعییەتی ئایینیی عێراق لەپاش نوێژی ھەینی لە شەقامی فەلەستینی بەغدا دەر کراوە.

ھەر لەم حاڵەدا شارومەندانی عێراقی لە بەغدا وێڕای بەرز کردنەوەی وێنەی ئایەتوڵڵا سیستانی و پشتگری کردن لە بەڕێزی، لە سەر وریا بوونی ھەرچی زیاتری خەڵک لە ھەمبەر پیلانی دوژمنان پێی داگرت.

خولی تازەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری عێراق لە ٢٥ی ئۆکتۆبەرەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە زۆربەی شارەکانی عێراق لەوانە بەغدا دەستی پێکراوە. جەماوەری عێراق داوای خەباتی دژی گەندەڵی و ئەنجام گرتنی چاکسازی دەکەن بە مەبەستی باشتر بوونی ڕەوشتی گوزەرانیان.

دەوڵەتی عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ھاوکاریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە وەڵامی داخوازیەکانی خەڵکی داوەتەوەو کۆمەڵێک ھەگبەی چاکسازیی خستووتە نێو بەرنامەکانیەوە.

.........
340